مووسڵ.. داعش سێ سەركردەی دیكەی گولەباران كردن

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) رایگەیاند، داعش بە بیانووی ناپاكیكردن لە رێكخراوەكە، سێ سەركردەی خۆی كە بە رەگەز سووریایین، گوللەباران كردوون.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای مووسڵ سێ سەركردەی دیاری خۆی كە بە رەگەز سووریایین، گوللەبارانیان كردوون، بە بیانووی ئەوەی كە سیخوڕییان بۆ دەزگا ئەمنییەكان كردووە و خیانەتیان لە رێكخراوەكە كردووە.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، لە دووڕێیانی فازڵییەی سەر بە ناحیەی باشیكیش، تیرۆریستێكی داعش كوژراو و دووی دیكەیش بریندار كران كە لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تەقەیان لێ كراوە.
بڵند ئیبراهیم




