نێچیرڤان بارزانی لە میحوه‌ری ڕۆژائاوای دیجله و ناوچه‌ی زوممار جەختی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کرد
هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌ی له ناوچه‌ی سحێلا و سنووری زوممار به‌سه‌ر كرده‌وه و، ڕایگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕاده‌سپێرێت تا به زووترین كات دەست بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لەو دەڤەرەدا بکرێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4-1-2015، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌ی له ناوچه‌ی سحێلا و سنووری زوممار به‌سه‌ر كرده‌وه و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ره‌كه، بارودۆخی ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعشدا تاووتو كرد و له پێویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی جه‌نگی كۆڵییه‌وه.
پاشان سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان، ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی زومماری به‌سه‌ر كرده‌وه و سه‌ردانی هه‌ردوو باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی زومماری پارتیی دیموكراتی كوردستان و كۆمیته‌ی زومماری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، كه ته‌نیا دوو باره‌گای حیزبه كوردستانییه‌كانن دوای ڕزگاركردن و ده‌رهێنانه‌وه‌ی زوممار له ده‌ست تیرۆرستانی داعش، گه‌ڕاونه‌ته‌وه شارۆچكه‌كه. له دوو دیداری جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوولادا، باس له ڕه‌وشی شارۆچكه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی و پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان كرا و به‌تایبه‌تیش جه‌خت له كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با و په‌له‌كردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای نیشتمانی كرا. سه‌رۆكوه‌زیرانیش ڕایگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕاده‌سپێرێت تا به زووترین كات كار له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بكرێت و هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بدرێت.
دوای نیوه‌ڕۆش له دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و سنووره، (نێچیرڤان بارزانی)، باره‌گای ده‌سته‌ی نه‌وتی نه‌ینه‌وا و كۆمپانیای نه‌وتی باكووری له عه‌ینزاله به‌سه‌ر كرده‌وه. له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و سه‌رپه‌رشتیارانی ده‌سته و كۆمپانیاكه، بارودۆخی ناوچه‌كه و سروشتی كار و گرینگیی پاراستنی ئه‌و دامه‌زراوانه، دوای پاككردنه‌وه‌یان له تیرۆرستانی داعش، خسته به‌ر باس و تاووتوی كرد.




