٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بایی‌ 10 ترلیۆن‌ دینار كاڵا هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە گوێرەی ئامارێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رەوانە كراوە، قەبارەی بازرگانیی هاوردە بۆ ناوەوەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014ـدا گەییشتووەتە 10 ترلیۆن ‌و 424 ملیار ‌و 650 ملیۆن دینار.

بازرگانان لە كەرتەكانی پیشەسازی‌، كشتوكاڵ‌، تەندروستی، خۆراك‌، جلوبەرگ‌ و كەرەستەی ناوماڵ لەم ساڵەدا كاڵایان   هاوردەی كوردستان كردووە.

ئەو كاڵایانە لە  9 خاڵی سنوریی ‌و دوو فڕۆكەخانی هەولێر و سلێمانی بۆ هەرێمی  كوردستان هاتوون.
لە خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل هەزار و 918 مۆڵەت دراوە و بە بڕی 4 ترلیۆن‌ و 894 ملیار ‌و 150 ملیۆن دینار كەلوپەل هاوردە كراوە.
لە خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران 169 مۆڵەت دراوە و بە بڕی 285 ملیار ‌و 450 ملیۆن دینار كەلوپەل هاوردە كراوە.
لە خاڵی سنوریی باشماخ هەزار و 168 مۆڵەت دراوە و بە بڕی 3 ترلیۆن ‌و 525 ملیار و 100 ملیۆن دینار كەلوپەل هاوردە كراوە.

بە گوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی بازرگانی لە ساڵی ‌ 2014-دا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر 261 مۆڵەت دراوە بە بڕی 633 ملیار‌و 600 ملیۆن دینار ‌و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییش 140 مۆڵەت دراوە و بە بڕی 330 ملیار‌و 700 میلۆن دینار كەلوپەل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.
جێی ئاماژەیە، بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو قەبارەی هاوردە ئەمساڵ بە هۆی شەڕی داعشەوە دابەزیوە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار