دڵشاد شەعبان: ئەگەر بەغدا ئەم بڕەپارەیەی نارد، مووچەی مانگی یەك دابەش دەكەین

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بە گوێرەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێ (1) لەسەر (12)-ی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق، لەم مانگەدا رەوانەی هەرێم بكرێت، ئەگەر ئەو بڕە پارەیەیش گەیشت، ئەوا مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانیش دابەش دەكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (دڵشاد شەعبان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە گوێرەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێ (1) لەسەر (12)-ی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق لەم مانگەدا رەوانەی هەرێم بكرێت، ئەگەر ئەم بڕە پارەیەیش نێردرا، ئەوا مووچەی مانگی یەكیش بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (سەفین دزەیی) رایگەیاند كە، "لە ئێستادا ئێمە سەرقاڵی ئەوەین لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی 11 دابەش بكەین و لە ناوەڕاست تا كۆتایی ئەم مانگەیش هەوڵ دەدەین مووچەی مانگی (12)-یش دابەش بكەین، واتە حكوومەتی هەرێم لە سەرەتا تا كۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی 11 و 12 دابەش دەكات، بەڵام بە مەرجێك كە رێككەوتننامەكەی هەولێر و بەغدا بە تەواوی دەبێ بچێتە واری جێبەجێ كردنەوە".
(دڵشاد شەعبان)-یش دەڵێت، یەكەم وەزارەت كە لەم مانگەدا مووچەی پێ دەدرێت، وەزارەتی پێشمەرگەیە.
سەرباز واحد




