٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووكی: پێشمەرگە بە چەكێكی نوێ داعشی ئاگرباران كرد

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك-دووبز (د. كەمال كەركووكی) دەڵێت، دوای ئەوەی دوێنێ داعش لە سێ قۆڵەوە تێك شكێندرا، ئەمڕۆیش جارێكی دیكە بەنیاز بوون سەنگەر لێ بدەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە چەكێكی نوێ لێی دان و ئاگربارانی كردن.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك-دووبز دكتۆر (كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "پێشمەرگەكانی رۆژئاوای كەركووك و قەزای دووبز لە گوندی كوبێبە بۆردوومانی تیرۆریستانی داعشیان بە چەكێكی نوێ كرد كە تازە بە دەستمان گەییشتووە، تیرۆریستان بە شۆفەڵ سەنگەریان لێ دەدا، بەڵام شۆفەڵەكە ئاگری تێ بەردرا و تیرۆریستانی داعش هەڵاتن، هەروەها ئەو شوێنەیان جێ هێشت و ئاگربارانمان كردن".
دكتۆر (كەمال) گوتیشی، "لەبەر ئەوەی لە ئێمەوە دوور بوون، نازانین زیانی گیانیان چەند بووە".
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك - دووبز ڕوونیشی كردەوە، دوێنێیش داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە كرد، بەڵام تێك شكێندران و ئەمڕۆیش سەنگەریان لێ دەدا و بە نیازبوون خۆیانی تێدا حەشار بدەن و هێرش بكەن، بەڵام پیلانەكەیان سەركەوتوو نەبوو و هێزی پێشمەرگە پوچەڵی كردەوە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار