لە سنووری دهۆکدا چواردە كه‌مپ ئاوارەی لێ نیشته‌جێ كراوە

دهۆك -KDP.info- زیاتر له 700هه‌زار ئاواره له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌نه؛ 16 كه‌مپیان بۆ دروست كراوە و، تا ئێستا 14 كه‌مپیان پڕ بووە لە ئاوارە.
)ئیدریس ساڵح)، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "له سنووری پارێزگای دهۆكدا 16 كه‌مپمان بۆ ئاواره‌كان دروست كردووە؛ چواردەیان ته‌واو بوونه و، ئاواره‌مان لێ نێشته‌جێ كردووە؛ هه‌ر كه‌مپێک زیاتر له سێهه‌زار خێزانی لێیە. زۆربه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و، سووته‌مه‌نییشیان بۆ دابین كراوه و، ڕۆژانەیش چاودێرییان ده‌كەین."
)ساڵح) گوتیشی: "دوو كه‌مپه‌کەی دیکەیش ته‌واو بوونه؛ با تۆزێک هه‌وا خۆش بکات، ئینجا ئەو ئاوارانەی لێ نیشتەجێ دەکەین کە جێوڕێیان ناخۆشە."
بە قسەی به‌رپرسی كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆک، خۆی زیاتر له 700هه‌زار ئاواره له‌و سنوورەدا نیشتەجێنە، بەڵام ئەو ماوەیە کە پیشمەرگە دەڤەری شنگالیان ئازاد کرد، هەندێکیان چوونەتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان؛ به تایبه‌تی خه‌ڵكی شاره‌دێی زمار كه تا ئێستا، نیوە زیاتریان گەڕاونەتەوە؛ کە شنگالیش بە تەواوەتی ئازاد بکرێت، بەرەبەرە خەڵکی ئەوێیش دەچنەوە بۆ ماڵی خۆیان.
ڕابین شێروانی




