یەكگرتوو: لەگەڵ پارتیدا باسی دابەشكردنی پۆستەكانی دهۆكمان كردووە

سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەرپرسانی پارتیدا باسی دابەشكردنی پۆستەكانی دهۆكیان کردووە، بەڵام هێشتا ماویانە؛ دەڵێ ئەوان لە دهۆكدا دووەم لیستن و، پۆستی جێگری پارێزگای دهۆك بە مافی خۆیان دەزانن.
(سەباح عەلی) سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "تا ئێستا لە پارێزگای دهۆك، لەسەر ئاستی ئەنجوومەن، هیچ كۆبوونەوەیەك لەسەر بەشداریكردنی لایەنەكان لە ئیدارەی دهۆكدا نەكراوە، بەڵام لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ پارتیدا قسەمان کردووە."
سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئاشكرایشی كرد: "هەر لایەنێك بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردن داوای پۆست و پایە دەكات، دەمانەوێت لەسەر بنەمای خاڵ پۆستەكان دابەش بكەن."
ڕابین شێروانی




