٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی وەزارەتی پەروەردە ناوی چوارھەزار ماموستا دامەزراوەکە ڕادەگەینێت.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_kdp.info_ گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند سبەینێ ناوی چوارھەزار مامۆستا دامەزراوەکە ڕادەگەیێنن.
(فاتیح مەولەویزادە)، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی کات سێی دوای نیوەڕۆ لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە ناوی ئەو چوارھەزار ماموستایە ڕادەگەیێنین، وا بڕیارە دابمەزرێن."
(فاتیح مەولەویزادە) ھیچ وردەکارییەکی نەدرکاند و، باسی وردەکارییەکانی خستە سبەینێ.
ئەو بەینە، وەزارەتی پەروەردە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، چوارھەزار پلەی ماۆستایەتیی دیاری کرد؛ دامەزراندنەکە تەنیا دەرچووانیش کۆلیژە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار