٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قۆڵی ناوەران مووشەکێک بە داعشاندا تەقیەوە و، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویشیان تێک شکێندرا.

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران_KDP.INFO_ بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قۆڵی ناوەران، ئاشکرای کرد داعش لە دوێنێوە دوو پیلانیان داناوەتەوە بۆ پێشمەرگە، بەڵام بۆیان نەچووە سەر و، چەند چەکدارێکیشیان لێ کوژرا.


سەربەست تروانشی) بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قۆڵی ناوەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داعش ھێزیان لە بەر بڕاوە و، ناتوانن لە خەندەقەکانی خۆیان دەربێن؛ دوێشەو دوو مووشەکی دەساژۆیان ئامادە کردبوو لە پێشمەرگەی بدەن، بەڵام بە خۆیاندا تەقییەوە و، چەند چەکدارێکیان لێ کوژرا."
(سەربەست تروانشی) گوتیشی: "داعش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان ھێنابوو، لە گوندی فازڵیە بیتەقێنەوە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە دەستوبردیان کرد و، دایانە بەر تۆپ و، دایان‌ڕزاند؛ داعشێکیش لەو بەینەدا تێدا چوو."

(تروانشی) بە دەم قسەکانیەوە ڕایشی‌گەیاند: "داعشان هەر بە شەودا جمۆجۆڵیان هەیە و، لە ترسی پێشمەرگە بە ڕۆژدا دەرناکەون و، جووڵەیان لێ بڕاوە."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار