٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوانزەهەزار کەس لە سۆران قەرزی خانووبەرەیان وەرگرتووە؛ 3400 کەسیش لە چاوەڕوانیدان

سەرچاوە: KDP.info

(فەرهاد جەلال) بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرەی سۆران ڕایگەیاند: "لە سنووری هەرچوار شارۆچكەی دەڤەری سۆران دوانزەهەزار هاووڵاتی پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە؛ 85%ـیشیان قەرزەكانیان دەدەنە و، پشتگوێیان نەخستووە."
(فەرهاد جەلال) بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرەی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، ساڵی 2014 قەرزی خانووبەرە ڕاگیرا، چاوەڕوان دەكەین ئەمساڵ ئەو قەیرانە چارەسەر بكرێت و، دەست بەو قەرزدانە بكەینەوە؛ ئێستا هەر لەبەر ئەو قەیرانە داراییە، 3400 مامەڵەی هاووڵاتیانی هەرچوار شارۆچكەی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز لە بانكی خانووبەرەی سۆراندانە؛ هەر كاتێك دەست بە قەرزدانەکە كرایەوە، یەكەم جار پارە بەو كەسانە دەدرێت كە مامەڵەكانیان تەواو کردووە."
فەرهاد جەلال گوتیشی: "لەوەتەی ئەو قەرزی خانووبەرەیە دەدرێت، لە سنووری ئەو هەر چوار قەزایە دوانزەهەزار هاووڵاتی قەرزی خانووبەرەیان وەرگرتووە و، 85%ـیشیان لە کاتی خۆیدا قەرزەكەیان دەدەنەوە."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار