لە سۆران به‌فرێکی قورس دەبارێ، بەڵام جموجۆڵی بارزگانی و گه‌شتیاری بەردەوامە

سۆران ــKDP.infoــ له دوێشەوەوە به‌فرێکی قورس ده‌ڤه‌ری سۆرانی گرتووه‌ته‌وه و، له هه‌ندێك ناوچه‌ی وه‌ك شاره‌دێی حاجی‌ئۆمه‌ران زیاتر له 5 سانتیم به‌فر باریوه، به‌ڵام پەکی جموجۆلی بازرگانی و گه‌شتیاریی نەخستووە له ده‌روازه سنوورییە نێوده‌وله‌تییەکەی حاجی‌ئۆمه‌رانەوە.
(مه‌غدید عه‌ریف) به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێی حاجی‌ئۆمه‌ران بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە دوێشەوەوە تا ئه‌م بەیانییە زیاتر له 5 سم به‌فر لێرە و لە چۆمانیشدا باریوە، ڕێگه‌وبان خۆشە و، جموجۆلی بارزگانی و گه‌شتیاری له ده‌روازه سنوورییە نێوده‌وڵەتییەکەی حاجی‌ئۆمه‌رانەوە بەردەوامە."
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زیاتر له چوار سانتیم به‌فر له شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر و، له ناوچه شاخاوییه‌كانی شارۆچكه‌ی سۆران و شاره‌دێی سیده‌كاندا نیشتووە و، هێشتایش هەر خۆشی نەکردووە.
ڕابین شێروانی




