٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یوونس ڕۆژبەیانی: پێویستە پێشمەرگە بکرێتە هێزێکی نیشتمانی

سەرچاوە: KDP.info

باشیک -KDP.info- ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قۆڵی باشیک (یوونس ڕۆژبەیانی) ڕایگەیاند کە، بڕیارەکەی جەنابی (سەرۆک بارزانی) دەربارەی پێشمەرگە یەکجار گرینگ بوو، چونکە ئێمە وەک هەرێمی کوردستان وا خەریکە ببین بە دەوڵەت، پێویستە هێزی پێشمەرگە بکرێتە هێزێکی نیشتمانی بۆ ئەوەی سنووری هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی بپارێزێت. بەم بڕیارەی (سەرۆک بارزانی) دواڕۆژمان ڕۆشن دەبێت و، پێویستە لەسەر گشتمان شێلگیرانە پێوەی پابەند بین و، جێبەجێی بکەین، چونکە ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندیی پاشەڕۆژی کوردستان و، پاراستنی خاکی کوردستاندایە.

سەبارەت بە نامە حەوت‌خاڵییەکەی (سەرۆک بارزانی) کە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە، ئەندامی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قۆڵی باشیک (یوونس ڕۆژبەیانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت "ئەو بڕیارەی جەنابی (سەرۆک بارزانی) دەربارەی پێشمەرگە یەکجار گرینگ بوو، چونکە ئێمە وەک هەرێمی کوردستان بەرەو دەوڵەتبوون هەنگاو دەنێین، پێویستە کە هێزی پێشمەرگە بکرێتە هێزێکی نیشتمانی بۆ ئەوەی سنووری هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی بپارێزێت. بەم بڕیارەی (سەرۆک بارزانی) دواڕۆژمان ڕۆشن دەبێت و، پێویستە لەسەر گشتمان زۆر چاک پێوەی پابەند بین و، جێبەجێی بکەین، چونکە ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندیی دواڕۆژی کوردستان و پاراستنی خاکی کوردستاندایە."
(ڕۆژبەیانی) گوتیشی: "ئێستا هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت و، هاوپەیمانانی هەرێمیش کە بە جیددی پاڵپشتی کوردستانن، هێمایەکی زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە دواڕۆژیەکی ڕۆشن چاوەڕوانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەو دواڕۆژەی هەموومان چاوەڕێی دەکەین، وا هاتووەتە دی، ئەوەی لەسەر ئێمەیش بێت پێویستە لەو ئاستە بین بۆ پاراستنی کوردستان و ئەو دەستکەوتانەی کە لە دواڕۆژدا دێنە پێش و هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش هەست بە بەرپرسیارێتی خۆیان بکەن، بەتایبەت بەرانبەر ئەو قۆناخە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەنیشتمانیکردنی هێزی پێشمەرگە."
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەیشڵێت: "ئێستا هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە گشتیی بەرەو پێش و، بەرەو سەرکەوتن دەڕوات، لەگەڵ ئەوەیشدا هەنگاوبەهەنگاو ڕێک دەخرێتەوە، ئەم ڕێکخستنەوەیش زیاتر دەبێتە هۆکاری سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە ئێستا بەشی هەرە زۆری خاکی کوردستان ئازاد کراوە و، ئومێدەواریشم ساڵی 2015 هەر لە سەرەتاوە هەر بستێکی خاکی کوردستان لە دەستی دووژمنان مابێت بە پشتیوانی یەزدانی مەزن و، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادی بکەینەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار