٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆڕیی نەوتی کەرکووک بە بۆڕی نەوتی هەرێم بەسترایەوە..تا بودجە پەسەند نەكرێت، هەرێم نەوت رادەستی بەغدا ناكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بۆریی نەوتی كەركووك تەواو بووە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بڕیاری داوە تا پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند نەكرێت، 250 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە رادەستی بەغدا ناكات.

دوای ئەوەی بەغدا و هەرێم پێوەست بە نەوت و بودجە رێککەوتنیان کرد، لە ئێستادا ئامادەکارییەکانی بەستنەوەی بۆڕی نەوتی کەرکووک بە بۆڕی نەوتی هەرێم کۆتاییان هات و، هەرێم چاوەڕوانی پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراقە، بۆ ئەوەی نەوتی کەرکووک و هەرێم کە 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە کەرکووک و 250 هەزار بەرمیلی نەوت لە پشکی هەرێم رەوانە بکات. پێوەست بەم پرسە، جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان (دڵشاد شەعبان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بەستنەوەی بۆریی نەوتی كەركووك بە بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە تەواو بووە، بەڵام زانیاریم نییە كە دەست بە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێم كراوە یان نا".

(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوە
كردووە تاوەكو پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەند نەكرێت، 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا ناكەن، بەڵام لەو حاڵەتەدا رەنگە بەغدایش لە یەك لەسەر 12-ی بودجە بەشی هەرێمی كوردستان نادات.
(شەعبان) ڕوونیشی كردەوە، پێویستە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێت.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار