نەوت بە ماڵان‌دا دەگەڕێ.. هەتا سێسبەی خەڵکی سۆران نەوتەکەیان وەردەگرن

سۆران ــKDP.info ــ بە گوتەی (موحسین باڵه‌كی) به‌رپرسی پشكێنه‌ری سووته‌مه‌نیی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ له سۆراندا ده‌ستیان کردووە به دابه‌شكردنی نه‌وت و، تا سێ ڕۆژی دیکە ته‌واوی هاووڵاتیانی سۆران نه‌وتەکەیان وه‌رده‌گرن.
)موحسێن باڵه‌كی) به‌رپرسی پشكێنه‌ری سووته‌مه‌نیی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر، چۆمان و ڕواندز و، لە شارەدێی 'سیده‌كان'ـیشدا نه‌وت دابه‌ش كراوه؛ له ده‌ڤه‌ری سۆراندا، ته‌نیا سۆران و خه‌لیفان ماون، ئه‌ویش له‌و سێ ڕۆژه‌دا، هەر 32هه‌زار خێزانەکەیان نه‌وت وه‌رده‌گرن."
)باڵه‌كی) گوتیشی: "ئەمساڵ، ئه‌وه دووه‌م به‌رمیلە نه‌وته به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت. پێشتر بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 41هه‌زار دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا لەبەر ئه‌وه‌ی تانكییه‌كه ڕێک ده‌چێته به‌ر ماڵ، 43هه‌زار دیناریان لێ وه‌رده‌گرێت. تکایە با خەڵک کە نه‌وتەکە وەردەگرن، بیکەنە ناو به‌رمیل، نه‌ك تانكی، نەکا بژمێرک (عه‌داد)ه‌كه ده‌سکاری بکەن و، کەمیان بدەنێ."
ڕابین شێروانی




