له سلێمانی پارتی داوای هەقی خۆی ده‌كا و، به كه‌متریش ڕازی نابێ

سلێمانی ــ KDP.info ــ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، هێشتایش به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ـیەم ڕۆژی نیسانی پار نەدراوە بە لایەنە خاوەن‌هەقەکان و، یه‌كێتی و گۆڕان، خۆیان بە دووانی هەموو پۆسته‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كردووه؛ به پێی سەنگی هه‌ڵبژاردن و، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پارتی به ده‌ستی هێناوه، ده‌بێت ڕێژه‌ی 10٪ـی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی بدرێت بە پارتی.
(دانای شه‌هید جه‌زا) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا لایه‌نه‌كانی سلێمانی، به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ـی نیسانی پاریان پێ نه‌دراوه و، یه‌كێتی و گۆڕان پۆسته‌كانیان له بەینی خۆیاندا دابه‌ش كردووه."
(دانای شه‌هید جه‌زا) بە دەم قسەکانیەوە گوتیشی: "به پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن و، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ده‌ستی هێناوه، ده‌بێت ڕێژه‌ی 10٪ پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانیی به‌ربكه‌وێت، کەچی كه‌متره لەوەیان بۆ ئێمە داناوە؛ هەربۆیه جارێ بێجگه له گۆڕان و یه‌كێتی خۆیان، پۆسته‌كانی پارتی و لایه‌نه‌كانی تر یه‌كلایی نه‌بووەته‌وە؛ ئێمە بەش‌بەحاڵی خۆمان، به كه‌متر له پشكی خۆمان ڕازی نابین؛ هەڵبەت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه، ڕەنگە شاندی دانوستانكەری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، لەم حەفتەیەدا كۆ ببنه‌وه و، باسی پۆستەکان بكەن و، یه‌كلایییان بكەنه‌وه."
گوتیشی: "پارتی لەبەر خەڵکی سلێمانی، خه‌میەتی زووتر پۆستەکان یەکلایی بکرێتەوە."
په‌یامنێری سلێمانی




