شنگال: پێشمه‌رگه 400 مەتری تر چوونە پێشەوە؛ ڕێگەی سووریایش، ئاگربارانه

شنگال ــ KDP.info ــ به‌رپرسی قۆڵی شنگال عه‌مید (بهرام عریف) ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بەردەوام بەرەو پێشەوە دەچن؛ له پێرێوە چه‌ندین گه‌ڕه‌كی تریان گرتووەتەوە و، ڕێگه‌ی مووسل بەرەو سووریایشیان لە داعش کردووەتە دۆزەخ و، بەردەوام تۆپبارانی دەکەن.
به‌رپه‌رسی قۆڵی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه، عه‌مید (بهرام عریف یاسین دوسكی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له دوێنێوه شه‌ڕ به‌رده‌وامە و، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نزیكه‌ی 400 مەتر به‌ره‌و پێشه‌وه چوونە و، له‌و چه‌ند ڕۆژەیشدا توانیومانه سێ گه‌ڕه‌كی تری شنگال ئازاد بكه‌ین؛ گه‌ڕه‌كی شنگالی كۆن و، به‌ربه‌ڕۆژ و نه‌سره."
(بهرام عریف) گوتیشی: "ئەو ڕێگا سەرەکییەی مووسڵ ــ سووریامان داوەتە بەر ئاگر، کە تیرۆریستان پێیدا هاتوچۆ دەکەن؛ بە دۆشكه و، بی‌كه‌ی‌سی و، هاوەن و، تۆپخانە، دایان‌دەبێژین و، لێ ناگەڕێین بە ئیسراحەت هاتوچۆ بکەن؛ مەگەر بە شەودا و، بە دزییەوە، ئەگینا ڕێی هاتوچۆمان لێ گرتوونە."
ئه‌و به‌رپرسه بە دەم قسەکانیەوە گوتیشی: "تیرۆرسانی داعش زوو زوو هەوڵ دەدەن پەلامارمان بدەنەوە و، پێشمەرگە بدەنە دواوە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانانە شکاندوونیەتەوە و، دایانی‌ڕزاندووە."
(بهرام عریف) دووپاتیش كرده‌وه کە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وره‌یان زۆر به‌رزە و، ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌رۆكی حكوومه‌تن، كه گوتیان نابێت بستێك له خاكی كوردستان له ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدا بمێنێت .
نه‌شوان به‌رزنجی




