فه‌هیم عه‌بدوڵڵا: ده‌ماونه‌وێت له دهۆك لایه‌نه‌كان به پێی سەنگی خۆیان به‌شدار بن. پێویستە بەو زووانە كۆ ببینه‌وه
دهۆك ــ KDP.info ــ سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێت، له پارێزگای دهۆك هێشتا دەستیان نەکردووە بە گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی بنکەفراوانی خۆجێیی، بەڵام وا خەریکن هەوڵ دەدەن بەم نزیکانە دەست بکەن بە گفتوگۆ.
)فه‌هیم عەبدوڵڵا) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێشتا له دهۆك باسی حكوومه‌تی خۆجێی نه‌كراوه، به‌ڵام له هه‌وڵداین بەو نزیکانە دەست بکەینە گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكه‌فراوان؛ خۆ‌ی پارتی دوو بەشی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بردووەتەوە و، ده‌ماونه‌وێت هه‌ر لایه‌نه و، به گوێرەی هەقی خۆ‌ی به‌شدار بێ و، حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوان له دهۆك پێك بهێنین."
)عه‌بدوڵڵا) گوتیشی: "هیشتا دیار نییه لایه‌نه‌كان کەینێ كۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام پێویستە زووتر كۆ ببینه‌وه و، هه‌ر لایه‌نێك و، به پێی سەنگی خۆ‌ی لە هەڵبژاردنەکەدا، به‌شدار ببێت له به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئیداره‌ی پارێزگای دهۆكدا."
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك گوتیشی: "به گوێرەی سەنگی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك پارتی نیازمان وایە ئه‌وانیش به‌شدار ببن و، له‌و باوه‌ڕه‌یشدامە حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوان له دهۆك پێك ده‌هێنرێت".
دیارە پارتی له 28 كورسییەکەی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، نۆزدەیانی بردووەتەوە، کە دەکاتە دوو بەشی کورسییەکان؛ لە نۆ کورسییەکەی تر، دیانەکان (مه‌سیحیه‌كان) و، یه‌كگرتوو، هەر یەکە و، سێانیان بردووەتەوە؛ یه‌كێتی دووان و، گۆڕانیش یەکی بەر کەوتووە.
ڕابین شێروانی




