دەیلیمەیل: ئیبۆلا، بەرۆکی داعشیشی گرت

هەولێر ــ KDP.info ــ بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلیمەیلی بەریتانیا، ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی چەند ڕاپۆرتێکن کە لە سێ دەزگای ڕاگەیاندنەوە پێیان گەیشتووە؛ بەو گوێرەیە، کۆمەڵە چەکدارێکی داعش ئیبۆلایان گرتووە و، لە نەخۆشخانەدا کەوتوونە.
(کریستی فەیگ)، وتەبێژی ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی لەوبارەیەوە بە دەیلیمەیلی گوت: "لە چەند سەرچاوەیەکی کورد و، میدیای نزیک لە حکوومەتی عێراقەوە ــ وەک ڕۆژنامەی (سەباح) ــ زانراوە کە ئەو حاڵەتە هەیە؛ بەو مەبەستەیش گروپێک لەگەڵ داعشەکان لە هەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئەوەی نەهێڵن تەشەنە بکات."
کریستی گوتیشی: "ئێمە تا ئێستا لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە کە ئەو نەخۆشییەی داعشان ئیبۆلا بێ."
ڕەنگە خەڵکی ناو مووسڵ، لەو داعشانەوە ئیبۆلایان گرتبێت وا لە وڵاتانی ئەفریقاوە هاتونەتە ناو داعش."
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ترسی هەیە ئەگەر ئەوە ڕاست بێت، ئەوە نەهاتی ئەو خەڵکەیە وا گیرۆدەی داعش بوونە؛ نایشزانین ئاخۆ دکتۆری شارەزای ئەو نەخۆشییە لەناو مووسڵدا ماون یان نا؛ داعش لەو چەند حەفتەیەدا، یانزە دکتۆری خەڵکی مووسڵی لەسێدارە داوە."
ئیبۆلا ئەم نیشانانەی هەیە: سەرەگێژە، ڕشانەوە، سکچوون، ڕزکیان (خوێنبەربوون) و، شینبوونەوە؛ ئیبۆلا وەک مەلاریا و زەردەتا وایە، هەربۆیە دیاریکردن و جیاکردنەوەیان لە یەکتری کەمێ زەحمەتە و، پزیشکی پسپۆڕ و شارەزای دەوێ.
و/ خالید ئەحمەد




