نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى یادى مه‌ولودى كرد
هەولێر-KDP.info- سه‌رله‌بایه‌نى ئه‌مرۆ (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاوشان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى و پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى و سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان و جه‌ماوه‌رێكى زۆر، به‌شدارى یادى له دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامیان له مزگه‌وتى حاجى ساڵح ده‌باغ كرد، كه تێیدا بۆ به‌رزراگرتنى ئه‌و یاده مه‌ولود خوێندرایه‌وه له‌گه‌ل چه‌ندین چالاكى تایبه‌ت به‌و یاده .
دواتر (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتى: "ئێمه ئه‌مرۆ هاورێ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئه‌وقاف هاتووین بۆ مزگه‌وتى حاجى ساڵح له هه‌ولێر بۆ پیرۆزبایى كردن له رۆژى له دایكبوونى مێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د.خ) لێێت، هه‌رلێره‌وه به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایى له هه‌موو كوردستان و عێراق و موسڵمانانى جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ئه‌م ساڵه ساڵێكى پر له خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و شادى و كامه‌رانى بێت بۆ هه‌موو لایه‌كمان و، كوردستان هه‌ر ئاوه‌دان و گه‌شاوه بێت.
(بارزانى) گوتیشى: "ساڵى 2014 زه‌حمه‌ت بوو هیوادارین ئه‌م ساڵه ساڵیكى پر له خۆشى و كامه‌رانیى بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك. دووباره ئه‌م رۆژه بیرۆزه له هه‌موو لایه‌ك بیرۆز ده‌كه‌م و هیواى خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.
جێگاى ئاماژه‌یه كه موسوڵمانان ساڵانه زۆر به گه‌رمییه‌وه یادى مه‌ولود به‌گه‌رمى به‌رێده‌كه‌ن و، شیرینى و خواردن به خۆرایى دابه‌شده‌كه‌ن و مه‌ولود ده‌خوێنرێتوه و، چه‌ندین چالاكى جۆراو جۆرى تایبه‌ت به‌و یاده پێشكه‌ش ده‌كرێت.




