٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران زیاتر له‌ 24ملیار دینار قه‌رزداری حكوومه‌تن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران ــ KDP.info ــ هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران، كه‌ هه‌رچوار شارۆچكه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، 24ملیار دینار قه‌رزداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، كه‌ ته‌نیا هی ساڵی 2014ـه‌کەیان 7ملیار دیناره‌. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌یش بۆ ئاسانكاری، بڕیاری داوه‌ به‌ شێوه‌ی قیست ئه‌و قه‌رزه‌یان لێ وه‌ربگرێتەوە.

)فریاد ئیروانی) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێستا هاووڵاتیان و فه‌رمانگه‌كانی سنووری هه‌رچوار شارۆچكه‌کەی سۆران، واتە مێرگه‌سۆر، چۆمان و ڕواندز و سۆران خۆیشی، زیاتر له‌ 24ملیار دینار پاره‌ی كاره‌با قه‌رزداری حكوومه‌تن؛‌ هاووڵاتیان 13ملیار و 604ملیۆن دینار و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان ملیارێک و 206ملیۆن دینار و، فه‌رمانگه‌کانی حكوومه‌ت 8ملیار و 782ملیۆن دینار، پیشه‌سازی 164ملیۆن دینار و، كه‌رتی كشتوكاڵیش 73ملیۆن دینار قه‌رزدارن."
گوتیشی دیارە قەرزەکەیشیان ئەوەندە کەڵەکە بووە، ڕەنگە بە جارێ پێیان نەدرێتەوە، هەربۆیە بڕیارمان داوه‌ به‌ شێوه‌ی قیست لێیانی وەربگرینەوە؛ هه‌ڵمه‌تێكیشمان ده‌ست پێ كردووه‌، بۆ بڕینی ئه‌و كاره‌بایه‌ی به‌ چەتاڵی ڕاكێشراوه‌ و، ئەوەی کارەبای بە چەتاڵی بردبێت، لێمان بڕیوه‌ و، به‌ ده‌یان كه‌سیش سزا دراون.
ڕائیب شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار