شاندێکی حکوومه‌تی عێراق: پێشمەرگە لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆر دەکات

مەخموور-KDP.info- شاندێکی حکوومەتی عێراق لەمیانی سەردانیان بۆ میحوەری مەخمور-گوێر رایانگەیاند کە، پێشمەرگە لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆر دەکەن، هاوکات سوپاسی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
ئەمرۆ شاندێکی حکوومه‌تی عێراق که پێکهاتبوون له فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پیاده‌ی عێراق و پارێزگاری مووسڵ و وه‌زیری کشتوکاڵ، سه‌ردانی میحوه‌ری گوێر و مه‌خموریان کرد و له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مەخمور-گوێڕ (سیروان بارزانی) و ژماره‌یه‌ک له پله‌داران و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان پێشوازیان لێ‌کرا و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جیادا شاندی میوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه کۆ بوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه باس له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دوو رۆژه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرا که، توانیان له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ژماره‌یه‌ک گوندی عه‌ره‌بنشین کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه، دوا به‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌یش شانده‌که له نزیکه‌وه ئه‌و تانک و زرێپۆشانه‌یان به‌سه‌ر کرده‌وه که، له ماوه‌ی رابردوودا له لایه‌ن گروپی تیرۆریستی داعش بۆمبرێژکرابوون و دواتر له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوە.
شاندی میوان، سوپاس و ستاییشی حکوومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان کرد، که له جیاتی هه‌موو دونیا شه‌ڕی گه‌وره‌ترین گروپی تیرۆستی له ناوچه‌که ده‌که‌ن، جگه له‌مه‌ش حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رگای بۆ ئاواره‌کان بە گشت پێکهاتەکانەوە واڵا کردووه.




