زوممار..پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شاند..8 لاشەی تیرۆریستان جێ ماون

زوممار-KDP.info-بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری زوممار رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە نزیك یەكێك لە گوندەكانی میحوەری زوممار هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاند و، زیانی گەورەیان پێگەیاندوون و 8 لاشەی تیرۆریستانیش جێ ماون.
بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمرۆ هەینی هێزەكانی پێشمەرگە لە گوندی قەسلیج كە نزیكە لە و گوندانەی كە لە دەست تیرۆرستانی داعش دایە، هێرشیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە هێنا، بەڵام پێشمەرگە بەرپەرچی دانەوە و تێکی شکاندن و 8 لاشەی تیرۆریستانیش جێ ماون.
هەروا دەشڵێت، داعش توانای هێرشی بەرفراوانی نییە جارناجارێک هێرش دەهێنن ئەمەیش لەو پەڕی بێورەییانە و تەنیا بۆ ئەوەیانە کە بڵێن داعش لەو ناوچەیە بوونی هەیە.
نەشوان بەرزنجی




