٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپەلە..لەئاکامی بۆردومانی پێشمەرگە ئەبو عائیشە کوژرا..بارەگای داعش لە گوندی ساڵحییە خاپور کرا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد کە، ئەمڕۆ لە ئاکامی بۆردومانی پێشمەرگە، سەرکردەی دیاری تیرۆریستانی داعش (ئەبو عائیشە) و ژمارەیەکی دیکەی تیرۆریستان لە گوندی ساڵحییەی باشووری زمماری نزیک کەسکێ، کوژراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زوممار کە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند کە، ئەمڕۆهێزی پشتیوانی یەکی پێشمەرگە لە ئاکامی بۆردومانی گوندی ساڵحییە لە باشووری زومماری نزیک کەسکێ، توانی بارەگایەکی داعش لە گوندەکە بە تەواوەتی بپێکێ و ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش لەو بارەگایە بکوژێت کە، لە نێویاندا سەرکردەی دیاری تیرۆریستانی داعش (ئەبو عائیشە) بە کوژراوی هەیە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند کە، لەو گوندە بارەگایەکی گەورەی داعشی لێیە و، ژمارەیەکی زۆری سەرکردەکانی تیرۆریستانی داعشی لێبوون، هەروا (ئەبو عائیشە) یەکێک بوو لەوانەی لە مووسڵ و دەوروبەری سەرکردایەتی بەرەی جەنگی دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ پێشمەرگە قارەمانەکان لە گورزێکی گورچکبڕدا کوشتوونی و یەکڕاستیش بارەگای داعشیان لەو گوندە خاپور کرد و، ژمارەیەکی زۆریش لە تیرۆریستان کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار