٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"میلیشیای شیعە سەعدیەی کۆنتڕۆڵ کردووە و کوردانیش لە جەلەولا ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە جەولەلا  رایگەیاند، کە شەوی دوێنێ 9 چەکدار لە رێگەی خورماتوو ویستویانە بچنە نێو سەعدیە بەڵام، هێزی پێشمەرگە دەستگیری کردوون..جەختیشی کرد کە سەعدیە بە تەواوەتی لە ژێر دەستی چەکدارانی شیعە دایە و، هەروا لە جەلەولایش خەڵک دەیانەوێ ناحیەکە بەتەواوی چۆڵبکەن و جارێکی دیکە نەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچەیە.


بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە جەلەولا کە نەویست ناوی بهێنرێت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، میلیشیا شیعەکان بەردەوام لە رێگەی خانەقینەوە بۆ جەلەولا دێن، بەڵام شەوی رابردوو لە رێگەی خورماتوو بۆ جەلەولا 9 چەکدار ھاتوون، بۆیە ھێزی پێشمەرگە گومانی لەوچەکدارانە ھەبووە و دەستگیری کردوون.
سەرچاوەکە زیاتر گوتی، ئەو 9 چەکدارە میلیشیای شیعی بوون، تا ئێستا لەدەست ھێزی پێشمەرگەدان و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و ئازاد نەکراون.
ئەو سەرچاوەیە رونیشی کردەوە، سەعدیە بە تەواوی لەدەست میلیشیا شیعەکاندایە و لە جەلەولاش خەڵک نووسراو لە قایمقامیەتی خانەقین دەھێنن و ماڵەکانیان لە جەلەولا دەگوازنەوە و نیازی رۆیشتی یەکجارەکیان هەیە، ئەمەش مەترسی بەعەرەبکردنی لێ دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا بەدەیان خێزان ماڵەکانیان بۆ دەرەوەی جەلەولا گوازتووەتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار