٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 17 مەزاری شیعەی خاپوور کردوون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەمینداری  گشتیی  مەزارەکانی شیعە لە عێراق، (عەباس ئەلساعدی) ئاشکرایکرد کە، لەلایەن تیرۆریستانی داعش تا ئێستا 17 مەزاری ئایینی شیعە خاپور کراون و، مێژووی ژمارەیەک لەو مەزارنەش بۆ 600 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی ئەمینداری  گشتیی  مەزارەکانی شیعە لە عێراق، (عەباس ئەلساعدی) تا ئێستا لە لایەن تیرۆریستانی داعش 17 مەزاری شیعە خاپوور کراون.
(عەباس ئەلساعدی) ئەو شوێنانەی ئاشکراکرد کە، مەزارەکانی شێعەی لێبووە و لەلایەن تیرۆریستانی شیعە خاپوور کراوون، 4 مەزاری شیعە لە پاریزگای نەینەوا و، تێکڕای ئەوانی دیکەیش لە سنووری پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و سەلاحەددین، بوون. هەروا گوتیشی تیرۆریستانی داعش کەلەوپەلی نێو مەزارەکانیان بردوون، دواتریش بەتەواوەتی خاپووریان کردوون. پێوەست بە مێژووی ژمارەیەک لە مەزارەکانیشەوە دەڵێت، ژمارەیەک لەو مەزارانە مێژوویان بۆ 600 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار