٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..تیمی ئەندازیاری پێشمەرگە 200 مینیان پوچەڵکردنەوە..ئامادەکاری بۆ دەستبەکاربوونەوەی فەرمانگەکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-قایمقامی قەزای شنگال دەڵێت، تیمی ئەندازیاری پێشمەرگە لە پاککردنەوەی مین لە ناوچەکە بەردەوامن و تا ئێستاش 200مینیان پوچەڵکردوونەتەوە.. ئاماژەیشی کرد کە، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت تا لە فەرمانگە حکوومییەکان دەستبەکار بکرێتەوە.

قایمقامی قەزای شنگال (مەیسەر حەجی ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، شەڕ لە شنگال بەردەوامە و شەڕەکە کۆڵان بە کۆڵانە و ھێزی پێشمەرگە پێشڕەویان کردووە.
(مەیسەر حەجی ساڵح) گوتیشی، تیمی ئەندازیاری ھێزی پێشمەرگە لە پاککردنەوەی ناوچەکە لەمین بەردەوامن کە لە لایەن داعش دانرابوون و، تا ئێستاش 200مین پوچەڵکراونەتەوە.
قایمقامی شنگال رونیشی کردەوە، لە ئێستادا دەزگا حکوومییەکانی ناوچەکە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر کار و، خزمەتگوزاری بگەینە دەڤەرەکە، چونکە لەلایەن داعش وێران کراون.
(ساڵح) راشیگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە بەردەوامی ھاوکاری دەگەیننە ئاوارەکانی چیای شنگال، هەروا ئاوارەکانی چیایش  لەسەر داوای خۆیان نایانەوێت سەرچیا جێبهێڵن و پشت ئەستوورن بە پێشمەرگە کە لە دەمێکی نزیکدا تەواوی شنگال ئازاد دەکات و، ئەو کات ئاوارەکانی سەرچیا دەگەڕێنەوە نێو ماڵەکانیانەوە.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار