ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جەژنى لە دایکبوونى پێغەمبەر (د.خ) لە موسڵمانان پیرۆز کرد
__2015_01_02_h17m53s56__RM.jpg)
هەولێر-KDP.info-بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند، هیوادارین ئه‌م یاده، له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشتی و ته‌بایی و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان بۆ كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان بهێنێت.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی ئەنجوومەنی وەزیران
یادی ڕۆژی لەدایكبوونی حه‌زره‌تی (موحه‌ممه‌د) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لێ بێت)، بە گەرمی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و سەرانسەری جیهان پیرۆز دەكەین، له خوای مه‌زن و پەروەردگار داواكارین ئەم بۆنە پیرۆزە بكاتە سه‌ره‌تای قۆناغێكی دیكە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و بەردەوامبوونی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێو پێكهاتەكانی گەلەكەمان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا.
گەلى کوردستان شانازى دەکات کە، هەر لە دێرزەمانەوە خۆى لە توندوتیژى و تایەفەگەرى و ڕەگەزپەرستى بەدوور گرتووە و هەمیشە هەوڵى چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئاشتى و پێکەوەژیان و لێبوردەیى له‌نێو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستاندا داوه. هیوادارین ئه‌م یاده، له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشتی و ته‌بایی و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان بۆ كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان بهێنێت و دووبارە جەژنی لەدایكبوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لێ بێت) لە هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2015/1/2




