٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: ئاسۆیەكی ڕووناك چاوەڕوانی گەلی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(سەرۆک بارزانی) لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی (کۆسرەت رەسول) بەبۆنەی ساڵی تازەوە رایگەیاند کە، ئاسۆیەكی ڕووناك چاوەڕوانی گەلی كوردستان دەكات.

(سەرۆک بارزانی) وەڵامی نامەی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی دایەوە و ئەوەی خوارەوە دەقی وەڵامی (سەرۆک بارزانی)-یە.
بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سڵاوێكی گەرم..
نامەی پیرۆزبایی بەڕێزتان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە گەییشت، زۆر سوپاستان دەكەم. سوپاس بۆ خودای مەزن و  لە سایەی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگریی گەلەكەمان، تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەكانمان تووشی شكست و پاشەكشە هاتوون. سەركەوتنی پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلەكەمان وای كردووە هەموو جیهان بە چاوی ڕێزەوە سەیری خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بكات. پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك دەستكەوتەكان و یەكڕیزیی نیشتیمانی بپارێزین و بە دڵنیاییەوە ئاسۆیەكی ڕووناك چاوەڕوانی گەلی كوردستان دەكات و بە ئاواتەكانی دەگات.
ئینشائەلڵا ساڵی تازە ساڵی خۆشی و بەختەوەری دەبێت بۆ گەلی كوردستان و هەموو گەلانی جیهان.
  مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
  1ـی 1ـی 2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار