٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

به‌غدا- لە بوودجەی عێراق پشکی شێر بۆ وەزارەتی ناوخۆ و، بەرگری دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا ــ KDP.info ــ (نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەینێت کە لە بوودجەی 2015ـی عێراقدا زیاتر گرنگی بە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دراوە و، پشکی شێر بۆ ئەو دوو وەزارەتە دەبێت. لە پرۆژەیاسای بوودجەش بریاری دروست کردنی پوڵ ێک دراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بەناوی پوڵ ی ئاوارەکان  .
ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان (نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە پرۆژەیاسای بوودجەی 2015ـی عێراق کە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی کردووە و، لە پەرلەمانیشدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، لەبەر ئەو شەڕ و ئاژاوەیەی عێراقی گرتووە، گرنگی بە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دراوە و، پشکی شێر لە بوودجەکە بەر ئەو دوو وەزارەتە دەکەوێت؛ دوای ئەو دوو وەزارەتەیش، بوودجەی زیاتر بۆ وەزارەتی نەوت دانراە، ئاخر سەرچاوەی داهاتی عێراقە. پاش نەوت، گرنگی بە تەندروستی و پەروەردە دراوە."

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نووینەرانی عێراق گوتیشی: "نزیکەی 16ترلیۆن دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخان کراوە و، 15ترلیۆن و 900 ملیار دیناریش بۆ وەزارەتی بەرگری."
)نەجیبە نەجیب) دەربارەی ئاوارەکانیش گوتی: "لە پرۆژەیاساکەدا هاتووە کە وەزارەتی دارایی پوولێک (رسم طابع)ـێک بۆ ئاوارەکان دروست دەکات و، هەموو فەرمانگەیەک ئەو پوولەی هەیە و دەیفرۆشێتەوە و، داهاتەکەی بۆ ئاوارەکان دەبێت؛ هەڵبەت هێشتا نرخەکەی دیار نییە."
پرۆژەیاسای بوودجەی 2015ـی عێراق، لە 23ـی مانگی ڕابڕدوو لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە کۆی دەنگ پەسەند کرا و، سێ ڕۆژ دواتر، ئەنجوومەنی نووێنەرانی عێراقیش خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرد؛ بڕی بوودجەکە 123ترلیۆن دینارە و، بوودجەکەیان بەو گوێرەیە داناوە کە ئەمساڵ هەر بەرمیلێک نەوت، 60 دۆلار بکات."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار