پێنجهەزار قوتابخانە توێژەرێکی كۆمەڵایەتی و دەروونییان لێ نییە

هەولێر ــ kdp.info ــ بەپێی زانیارییەكانی كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان، نزیكەی پێنجهەزار قوتابخانە لە هەرێمی كوردستاندا توێژەری كۆمەڵایەتی و دەروونییان لێ نییە.
بە گوێرەی زانیاری، لە 6850 قوتابخانەکەی هەرێمی كوردستان، هەر 1770یان توێژەری کۆمەڵایەتی و دەروونییان لێیە و، پێنجهەزارەکەی دیکەیان نییەتیان.
نەبوونی توێژەر لە قوتابخانەكاندا، پەروەردە لاواز دەکا؛ توێژەران ڕۆڵێكی بەهێز دەبینین لە كەمكردنەوەی لادانە پەروەردەیی وكۆمەڵایەتییەكان و، پەیوەندیی نێوان قوتابی و كارگێڕی قوتابخانە و ماڵباتەكانیاندا رێک دەخەنەوە؛ بێجگە لەوەیش قوتیابیان هۆشیار دەکەنەوە و، وایان لێ دەکەن ئاستی زانستی و پەروەردەییشیان بەرز ببێتەوە.




