٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پار لە سووریا، 76000 کەس کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-چاودێرگەی مافی مرۆڤی سووریا کە بارەگاکەی لە بەریتانیادایە، ڕایگەیاند لە وەتەی سووریا ئاژاوەی تێ کەوتووە، هیچ ساڵێ ئەوەندەی پار، نەهات نەبووە؛ زۆربەی قوربانیەکانیش بە دەستی داعش و میلیشیا چەکدارەکان کوژراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (بی‌بی‌سی)، 76021 کەس لە ساڵی 2014دا بوونە قوربانی لە سووریا؛ پێرارەکە 73447 کەس تێدا چووبوون؛ جێی باسە لە 2011وە سووریا ئاژاوەی تێ کەوتووە و، لەو کاتەوە زیاتر لە دووسەهەزار کەس بوونەتە قوربانی.
چاودێرگەی مافی مرۆڤی سووریا، قوربانیانی ساڵی 2014ـی سووریای ئا وەها دەستەبەندی کردووە:
ــ سەربازانی حکوومەت و هەوادارانی ئەسەد، 22627 کەسیان لێ کوژراوە.
ــ داعش و بەرەی نوسرە 17000 کەسیان لێ کوژراوە.
ــ بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا 15000 کەسیان لێ کوژراوە.
ــ خەڵکە لاشەڕەکەیش 17790 کەسیان لێ کوژراوە؛ 3501 کەسیان منداڵ بوونە.


خالید ئه‌حمه‌د

هەواڵی پەیوەندیدار