٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی پێشووی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا (جۆرج دەبلیو بۆش) بەرێگەی ئیمیلەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2015، ئاراستەی سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد و، تیایدا هیوای ساڵێکی بەختەوەری بۆ گەلی کورد خواست.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی
لەمیانی ناردنی نامەیەكی پیرۆزباییدا كە لەرێگای ئیمەیلەوە نێردراوە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2015ی زاینییەوە ئاراستەی سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (عەزیز شێخ رەزا) كردووە، سەرۆكی پێشووی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا (جۆرج دەبلیو بۆش)  تیایدا پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ و دەستپێكی ساڵێكی پڕ بەختەوەری بۆ گەلی كورد و كۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهەماتیەكان لەسەرانسەری جیهان دەخوازێت، هەروەها لەو بروسكەیەدا (جۆرج دەبلیو بۆش) سەرۆكی پێشووی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا هیوای خواستووە ساڵی نوێ ساڵی كۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهەمانەتی گەلانی دنیا بێت و ئومێدی سەركەوتنی بۆ سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواستووە لە بەڕێوەبردنی ئەركەكانیدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار