نێچیرڤان بارزانی لە هێڵەكانی پێشەوەی میحوەری گوێر-مەخموور پیرۆزبایی ساڵی نوێ و سەرکەوتنەکانی لە پیشمەرگە کرد

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) لە هێڵەكانی پێشەوەی میحوەری گوێر-مەخموور، پیرۆزبایی ساڵی نوێ و سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگەی لەو میحورەدا لە پیشمەرگە قارەمانەکان کرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممه له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌ی 2015-دا، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) به‌ره‌كانی جه‌نگی لە میحوەری گوێڕ ـ مەخموور، بەسەر كردەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ فەرمانده‌ی گشتیی میحوه‌ره‌كه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌و میحوه‌ره، له نزیكه‌وه دوایین پێشهات و بارودۆخی بەرەكانی شەڕی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا تاووتو كرد و رۆشنایی خرایە سەر سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردووی پێشمه‌رگه له‌و سنووره، كه توانرا ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و سنووره له تیرۆرستانی داعش پاك بكرێته‌وه و زیانی زۆریان پێ بگه‌یه‌نرێت. له‌مباره‌یه‌وه دوایین داتا و زانیاری له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه و ئازادكردن و پاككردنه‌وه‌نه‌ی ئه‌و سنووره له تیرۆرستان، بۆ سه‌رۆكوه‌زیران، ڕوون كرایه‌وه.
دواتر (نێچیرڤان بارزانی) بە یاوەریی فەرماندە سه‌ربازییه‌كانی ناوچەكە؛ هێڵەكانی پێشەوەی پێشمەرگەی بەسەر كردەوە و لە گوتەیەكدا ڕایگەیاند كە بۆ دەستخۆشیكردن لە سەركەوتنەكانی ئەم چەند ڕۆژانەی دوایی لە میحوەرەكە و ناوچەكانی دیكەی كوردستان سەردانی ئەو سنوورەی كردووە و بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە، پیرۆزبایی لێ‌كردن و هیوای خواست ساڵی 2015 بۆ پێشمەرگە و خانەوادەكانیان و تەواوی گەلی كوردستان، ساڵی سەركەوتن و كۆتاییهاتن و لەناوبردنی یەكجارەكیی تیرۆر و تیرۆرستان بێت و ئاشتی و سەقامگیری و ئاوەدانی بگەڕێتەوە ناوچه‌كه و عێراق و هەرێمی كوردستان. هەروەها باسی لە ڕۆڵی جوامێرانە و قارەمانانەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد، كە ڕۆژانە له هه‌موو به‌ره‌كاندا سەركەوتنی گەورەتر تۆمار دەكەن و تیرۆرستان لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دوور دەخەنەوە.
لە درێژەی گوتەكەیدا (نێچیرڤان بارزانی) هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ خانەوادەی شەهیدە قارەمانەكان دەربڕی و ئاماژەیشی کرد كە، پێشمەرگە قارەمانەكان مه‌ردانه لەپێناو پاراستنی خەڵك و دەستكەوتەكانی كوردستاندا، هەر لە كۆبانێوە تا شەنگال و جەلەولا و سەعدیە بە گیان و خوێنی خۆیان بەرگری دەكەن و قوربانی دەدەن و له شه‌ڕێكدا شەهید دەبن، كه به زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنراوه.




