٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ..داعش لە یەکەم رۆژی ساڵدا مزگەوتێک و ماڵی شێخێکی عەرەبی تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) رایگەیاند کە، ئەمڕۆ داعش مزگەوتێک وماڵی شێخێکی عەرەبی تەقاندەوە و، داواشی لە چەکدارانی کردووە کە کۆتایی بە پشوو بهینن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کرد و دوو ئۆتۆمبێلی داعش کە تیرۆریستان پێشووتر بۆمبڕێژیان کردبوون، بەهۆی بۆردومانەکە تەقینەوە.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی،ھەر ئەمڕۆ داعش ماڵی (شێخ عەجیل یاوەری)-یان لە ناوچەی تەیەران لەلای راستی شاری مووسڵ تەقاندەوە.
ئاماژەیشی کرد کە، ئەمڕۆ داعش لە رێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکان داوایان لەو چەکدارانەیان کرد کە بە مۆلەت چوونەتە ماڵ و، پێیان راگەیاندوون کە بە زووترین دەم بگەڕێنەوە سەر کاریان، بەڵام نازانرێت هۆکاری ئەم بانگەوازە چییە، چونکە زۆر لەناکاو ئەو بانگەوازەیان کرد.
(رەجەب) دەشڵێت، ئەمڕۆ داعش مزگەوتی (ئیمام وەیس)-یان لە ناوچەی فارووق  تەقاندەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار