٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەرمیان..بەرگری شارستانی دوا ئاماری رووداوەکانی ساڵی ئاشکرا کرد

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info- بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، لە ساڵی 2014 لە سنووری گەرمیان 1303 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە و رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە، هەروا 10 هاووڵاتی لە ئاودا خنكاون و بەراورد بە ساڵی 2013-یش حاڵەتەكانی ئاگركەوتنەوە زیادیان كردووە و خنكان لە ئاویشدا كەمی كردووە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان (نەعمەت عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2014-دا هەزار و سێسەد و سێ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە و رووداوی دیكە روویانداوە و بەراورد بە ساڵی 2013، 100 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە زیادی كردووە.
(نەعمەت عەلی) گوتیشی، هەر بەهۆی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە دوو ئافرەت سوتاون و گیانیان لەدەستداوە و، هەروا ژمارەیەكی زۆری ماڵ، دوكان، باخ، رەز و كۆگاو شوێنی دیكە زیانی ماددییان بەركەوتووە، لە هەمانكاتكدا لە لایەن تیمەكانیشیانەوە زۆر لە زیانەكان زیاتر كەلوپەل و كەرەستەی دیكە لە سوتان رزگار كراون.
گوتەبێژەكەی بەرگری شارتسانی لە گەرمیان دەشڵێت، هەر ئەمساڵ لە گەرمیان 10 هاووڵاتی لە ئاودا خنكاون و زۆربەی ئەو هاووڵاتیانەش بەهۆی مەلەكردن لە رووبار و جۆگەلەكانی ناوچەكە خنكاون و تەرمی هەر هەمووشیان دۆزراونەتەوە.
رونیشیكردەەوە، بەراورد بە ساڵی 2013، رێژەی خنكان لە ئاودا كەمی كردووە، چونكە لەو ساڵەدا 14 حاڵەتی خنكان تۆمار كراوە، بەڵام لە ساڵی 2014 بۆ 10 حاڵەت كەمبووەتەوە.
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار