٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق.. زیاتر لە 15 هەزار کەس کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-رێکخراوێکی بەریتانیایی دوا ئاماری کوشتنی لە عیراق راگەیاند کە لە ساڵی 2014 زیاتر لە 15 هەزار کەس کوژراون و، لە 2013-یش ژمارەی کوژراوانی عێراق بریتیبووە لە 6522 و، لە 2007-یش ژمارەی کوژراوان بریتیبوون لە 17956 کەس.
مالپەڕی rte نوێترین ئاماری کوژراوانی لە عێراق بڵاوکردەوە کە لە ئاکامی رووداوەکانی توندوتیژی، رفاندن، تەقینەوە، گەمارۆی تیرۆریستانی داعش و، جۆرەها رووداوگەلێکی دی، لە ساڵی 2014 کوشتن بەرۆکی عیراقیانی گرتوون.
ماڵپەرەکە نووسیویەتی کە، رێکخراوێکی ناحکوومی بەریتانیایی کە تایبەت بە توندوتیژی عێراق زانیاریی بڵاودەکاتەوە، دوا ئاماری ساڵی رابردوو (2014)-ی راگەیاند کە  15538 عێراقی بەهۆی رووداوەکانی کوشتن و تیرۆریستانی داعش و تەقینەوە و رووداوی دیکە کوژراون. هەروا رێکخراوەکە ئاماژەیشی کردووە کە، لە ساڵی 2007 ژمارەیەکی زۆری عێراقی کوژراون کە 17956 کەس بوون، ئەمە لە کاتیکدایە کە، بە گوێرەی زانیاری رێکخراوەکە لە ساڵی 2007 ژمارەی کوژراوەکانی عێراق بریتیبووە لە 6522 کەس.

 

هەواڵی پەیوەندیدار