٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..پێشمەرگە زیاتر لە 75%ـی ئازاد کردووە..داعش زیاتر لە 400 کوژراوی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- کەسایەتی ئیزیدی لە شنگال (مەحما خەلیل) دەڵێت، لە ئێستادا پێشمەرگە زیاتر لە 75%-ی شنگالی ئازادکردووە و، تیمی ئەندازیاری هێزی پێشمەرگەش لە پاککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە داعش مینڕێژی کردبوون، بەردەوامە..هاوکات ئاشکرای کرد کە، زیاتر لە 400 تیرۆریستی داعش لە شنگال کوژراون.

"دوای ئەوەی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی لە شنگال بەرپاکرد و، تیرۆریستانی لە زۆربەی شوێنەکانی ئەو سنوورە وەدەرنا، لە ئێستادا پێشمەرگە زیاتر لە 75%ـی شنگالی ئازادکردووە، تیمی ئەندازیاری هێزی پێشمەرگەش سەرقاڵی پاککردنەوەی ئەو شوێنانەن کە تیرۆریستانی داعش مینڕێژی کردبوون"، کەسایەتی ئیزیدی لە شنگال (مەحما خەلیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، وایگووت.
سەبارەت بە زیانی داعش لەنێو شنگال (مەحما خەلیل) ئاشکرای کرد کە، ئەوەی زانرابێت تا ئێستا زیاتر لە 400 تیرۆریستی داعش لە شنگال کوژراون و، ورەیان رووخاوە و ناتوانن بەرانبەر پێشمەرگە خۆراگربن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار