٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

Town hall: پێشمەرگە 120 کیلۆمەتر چوارگۆشەی دیکەی لە داعش وەرگرتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی Town hall نووسیویەتی کە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، لە میحوەری گوێر و مەخموور لە هێرشێکی بەرفراواندا توانیان 120 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە رووبەڕی خاکەکە کە دەکاتە 46 میل چوارگۆشە، کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و داعش لەو ناوچەیەدا وەردەر بنێن.

دوای ئەوەی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور و گوێر سەرکەوتنێکی دیکەی بەسەر تیرۆریستانی داعش بەدەستهێنا و، گورزێکی گورچکبڕی لێ وەشاندن، هەواڵی سەرکەوتنی پێشمەرگە لەو میحوەرەدا لە نێو مێدیاکانی جیهان گرینگی تایبەتی پێ درا. ماڵپەڕی Town hall رۆشنای خستووەتە سەر سەرکەوتنی پێشمەرگە لە دەڤەری مەخموور و گوێر و نووسیویەتی کە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، لە میحوەری گوێر و مەخموور لە هێرشێکی بەرفراواندا توانیان 120 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە رووبەڕی خاکەکە کە دەکاتە 46 میل چوارگۆشە، کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و داعش لەو ناوچەیەدا وەردەر بنێن.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، پێشمەرگە ئامانجیەتی کە داعش بە تەواوەتی لە خاکی کوردستان دووربخاتەوە، تا ئیدی بە هیچ شێوەیەک نەبنە جێگەی مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار