٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەم مانگەدا بەغدا ترلیۆنێک و 300 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) رایگەیاند کە، لە ناوەڕاستی ئەممانگەدا بەغدا ترلیۆنێک و 300 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات..جەختیشی کرد کە لەممانگانە لەو بڕە پارەیەیی بۆ پێشمەرگە رێکەوتننی بۆ کراوە، ئەویش رەوانەی هەرێم دەکرێت.

ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەچێتە واری جێ بەجێ کردنەوە و پێویستە ھەرێمی کوردستان 550 ھەزار بەرمیلی نەوت رۆژانە ھەناردەی دەرەوە بکات و، ئەوانیش لە دوای 15-ی ئەم مانگەوە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکەن.

(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق پەسەند بکرێت بەشی ھەرێمی کوردستان 15ترلیۆن و641ملیار دینارە، بۆیە پێویستە ھەموو مانگێک یەک ترلیۆن و700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

زیاتر گوتی، تاوەکو پڕۆژەیاسای بودجەش پەسەند دەکرێت یەک لەسەر 12بودجە خەرج دەکرێت کە، پێویستە مانگانە یەک ترلیۆن و300 ملیار دینار رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە روونیشی کردەوە، لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ترلیۆنێک و200ملیار دینار بۆ پێشمەرگە دانراوە کە مانگانە بەشێک لەو پارەیە بۆ پێشمەگە رەوانە دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار