٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیندیپێندێنت: پێشمەرگە و شەڕڤانان سەلماندیان كە داعش تێك دەشكێنرێت.. تیرۆریستان (200) چەكداری ئەورووپاییان لە سێدارە داون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانیا بڵاوی كردووەتەوە، لە سێ مانگی ڕابردوودا داعش بە لای كەمەوە (120) چەكداری خۆی لە سێدارە داون، كە زۆربەیان چەكداری بیانی بوون و ویستوویانە ڕابكەن و بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان. ئاماژەیشی داوە كە، پێشمەرگە و شەڕڤانان سەلماندیان كە تیرۆریستانی داعش تێك دەشكێنرێن.

بەڕێوەبەر لە گرووپی چاودێریكردنی دۆخی سووریا (ڕامی عەبدوڕەحمان)، بۆ ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانیا گوتی، ئەوە سەلمێنراوە كە داعش هەتا ئێستا  (120) چەكداری خۆی كوشتوون، بەڵام سەرچاوەكان لەناو داعشدا ئەوە دەخەنە ڕوو كە زیاتر لە (200) چەكداریان كوشتوون.
ئەگەرچی تا ئێستا تەمەن و ڕەگەزنامەی ئەو چەكدارانە نەزانراوە، بەڵام گروپی چاودێریی دۆخی سووریا پێی وایە، (116) كەسیان بیانین و لەناویشیاندا زۆریان ئەورووپایین.

ئیندیپێندێنت نووسیویەتی كە، پێشمەرگە و شەڕڤانان سەلماندیان كە داعش تێك دەشكێنرێت، ئەو چەكدارانەی داعش كە ڕا دەكەن، چیی دیكە باوەڕیان بە هزری كوشتن و بڕین و ڕفاندنی ژن و منداڵ نەماوە. هەڵبەت ئەو كوشتارە كەمەی چەكدارانی خۆی بەراورد ناكرێت بەو كوشتارگەیەی كە لە شار و شارۆچكەكانی سووریا و عێراقدا ئەنجامی داوە. 
ئیندیپێندێنت ئاماژەیشی داوە، داعش جگە لەوەی ڕووبەڕووی چەكدارەكانی خۆیشی بووەتەوە، نزیكەی (502) چەكداری (بەشار ئەسەد)ـیشی كوشتوون، هەروەها ئاڕاستەی شەڕەكانیشی لەناو سووریاوە بەرەو میسر درێژ كردووەتەوە.
خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار