٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو.. سەرەڕای كۆبوونەوەی لایەنەكان، ئاژاوە و تیرۆركردن بەردەوامن.. میلیشیا شیعەكان بەرپرسن

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info- لە شارۆچكەی خورماتوو سەرەڕای كۆبوونەوەی لایەنەكان بۆ بەرزەفتكردنی ئاژاوە و بەرقەراركردنی ئاساییش، بەڵام تیرۆر بەردەوامە و دوێنێ ئێوارەیش عەرەبێكی سوننە كوژرا.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو (محەممەد فایەق)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دوێنێ ئێوارە لە گەڕەكی عەسكەری لە شارۆچكەی خورماتوو، چەند چەكدارێكی نەناسراو، (زهێر قادر حوسێن)ـیان دایە بەر گوللە؛ كە هاووڵاتییەكی عەرەبی خەڵكی سلێمانبەگ بوو.
(محەممەد فایەق) گوتیشی، ڕەشكوژەكان دوای تاوانەكە هەڵهاتوون؛ هێزە ئەمنییەكانیش لە ئێستادا بە شوێنیاندا دەگەڕێن.

دوای ئەوەی ماوەیەك لەمەوبەر مەلایەكی كورد تیرۆر كرا، لایەنە ئەمنی و ئیدارییەكانی ناوچەكە كۆ بوونەوە تا بارودۆخەكە بەرزەفت بكەن، كەچی دۆخەكە خراپتریش بووە؛ خەڵك و تەنانەت لایەنە ئەمنییەكانیش، بە خەتای میلیشیا شیعەكانی دەزانن، كە بەو جۆرە شار ئاژاوەی تێ كەوتووە.

كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار