٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری مەخموور-گوێڕ گورزی كوشندە لە داعش وەشێندرا.. 13 تیرۆریست كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- جێگری سەرپەرشتیاری هەردوو میحوەری مەخموور-گوێڕ (ئاراس حەسۆ میرخان) دەڵێت، ئەمڕۆ لەو میحوەرە هیچ شەڕێك رووی نەداوە و ناوچەكە ئارامە، بەڵام دوێنێ گورزی كوشندە لە داعش وەشێندرا و 13 تەرمیان پێ جێ هێڵدران.

جێگری سەرپەرشتیاری هەردوو میحوەری مەخموور-گوێڕ (ئاراس حەسۆ میرخان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ هێزی پێشمەرگە هێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش دەست پێ كرد، توانییان چوار گوند ئازاد بكەن و بگەنە سەر ڕووباری مووسڵ، ئەمڕۆیش ناوچەكە ئارام بووەتەوە و هێزی پێشمەرگە سەنگەرەكانیان لەو شوێنانە قایم دەكەن كە ئازادیان كردوون.

جێگری سەرپەرشتیاری هەردوو میحوەری مەخموور-گوێڕ ڕوونیشی كردەوە، ژمارەی تەرمی ئەو تیرۆریستانەی كە كەوتوونەتە دەست پێشمەرگە، 13تەرمن.
زیاتر گوتی، دەزگای ئەیلوول خۆبەخشانە و بەردەوام شانبەشانی هێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی شەڕدان و بەرپرسی دەزگای ئەیلوول (قادر قادر) خۆی بەرپرسی میحوەری گوێڕە و لە شەڕەكان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا بەشدارن.
(میرخان) راشیگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن (قادر قادر) بریندارە، راست نین، ئەو سەلامەتە و لە ئێستادا لە ئەركدایە.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار