سێ هەزار گیراو و ڕاگیراو هەن نەك 11 هەزار

هەولێرـ kdpinfoـ دوای ئەوەی سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان (سۆران عومەر) لەبارەی گیراو و ڕاگیراوانی چاكسازییەكانەوە ئامارێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند كە لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە یانزەهەزار گیراو و ڕاگیراو هەن، وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی دایەوە و ئاشكرای كرد، بەپێی دوائاماری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی تەنیا 2933 گیراو و ڕاگیراو لە چاكسازییەكاندا هەن.
بەپێی ڕاگەیێندراوێكی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕەوانە كراوە، تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە 2014/12/31 ئاماری سەرجەم گیراو و ڕاگیراوەكان، تەنیا 2933 كەسن.
بەپێی ئەو ئامارە، بە منداڵ و ژن و گەورە و هەرزەكارەوە، 2933 كەس لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەن؛ بەم شێوەیە:
104 كەسیان منداڵن؛ 26 منداڵ لە شاری هەولێر و، 18-یش لە شاری سلێمانی و 60ـەكەی دیكەیشیان لە شاری دهۆكن كە
84 كەسیان ئافرەتن؛ 30 ئافرەت لە شاری هەولێر و 29 ئافرەت لە شاری سلێمانی و 25 ئافرەتیش لە شاری دهۆك.
ڕاگیراوانی منداڵان و ژنان:
منداڵی ڕاگیراو؛ 34 منداڵ لە شاری هەولێر و، 20 منداڵ لە شاری سلێمانی و، 30 منداڵیش لە شاری دهۆك؛ بە گشتی 84 منداڵ.
ژنانی ڕاگیراو؛ 34 ئافرەت لە شاری هەولێر و 12 ژنیش لە شاری دهۆك؛ بە گشتی 46 ئافرەت؛ لە سلێمانیدا هیچ ژنێكی ڕاگیراو نییە.
گیراوانی گەورە و هەرزەكار:
لە هەولێر 690 گیراوی گەورەساڵ و 21 هەرزەكار؛ كۆی گشتی 711 كەس.
لە سلێمانی 1039 گیراوی گەورە و 90 هەرزەكار، كۆی گشتی 1129 كەس.
لە دهۆك 764 گەورە و 11 هەرزەكار، بە گشتی 775 كەس.
یەحیا سابیر




