٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 6 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی زابی رفاندوون

سەرچاوە: KDP.info

زاب-KDP.info-ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە ناحیەی زاب شەش ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیان رفاندوون و بۆ شوێنێکی وایان بردوون کە چارەنووسیان دیار نییە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەک لە هۆزی عەرەبەکانی ناوچەی زاب کە، زانیاریان بە ماڵپەڕی akhbar  world راگەیاندووە، سەر لەبایانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 31-12-2014 تیرۆریستانی داعش 6 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ناحیەی زابیان کە 96 کم لە کەرکووک دوورە، رفاندوون و راپێچی شوێنێکی نادیاریان کردوون.
جێی ئاماژەیە، ناحیەی زاب 96 کم لە کەرکووکەوە دوورە و سەر بە قەزای حەویجەیە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار