٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەرمیان.. لە ماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە 500 پڕۆژە ئەنجام دراون

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info-لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد کە، لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە سنوورەکەیاندا نزیکەی 500 پڕۆژە ئەنجام دراون.

لە كۆنگرەكەدا كە ئەمرۆ ئەنجامدراو تێیدا قایمقامەكانی كەلار و كفری ژمارەیك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی سنوورەكە ئامادەیبوون، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان (یونس ئەحمەد) رایگەیاند: لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا واتا لە ساڵانی (2011، 2012، 2013، 2014 ) حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شار و شارەدێكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بودجەی بۆ 527 پڕۆژەی جۆراوجۆری لە سنورەكەدا تەرخان كردووە كە خۆی دەبینێتەوە لە یەك تریلیۆن و 36 ملیار و 374 ملیۆن و 414 هەزار دینار.
(یونس ئەحمەد) گوتیشی، لە كۆی ئەو 527 پرۆژەیە 297 پرۆژەی بە گوژمەی ( 248 ملیار و 131 ملیۆن و 230 هەزار دینار) جێبەجێكراوە لە بەرامبەر ئەوەشدا، لە كۆی پرۆژەكان 230 پرۆژەی تا ئێستا بەردەوامە و ( 788 ملیار و 243 ملیۆن و 184 هەزار دینار)ی بۆ تەرخان كراوە.
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاشكراشیكرد: كۆی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی بودجەكانی (پەرەپێدانی پارێزگاكان، تەواوكاری نەوتی یەك و دوو، وەبەرهێنان، بوژاندنەوەی گەرمیان، پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەكاربردن) بۆ پرۆژەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان لە هەموو سێكتەرەكان دابینكراوە.
ئاماژەیشی کرد کە، بەهۆی كێشەی دارایی هەرێم و جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش جێبەجێكردنی بەشێك لە پڕۆژەكان دواكەتوون و ئومێد دەكەن لە ساڵی داهاتوودا بتوانن پڕۆژەکان بەجێ بگەینن.
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار