نێچیرڤان بارزانی: خه‌بات و به‌رخودان و مه‌زلوومیه‌ت، فەڵەستین و گەلی کورد دەگەیەنێتە یەکتر
هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) بەشداری کرد لە رێوڕەسمی یادی یۆبیلی زێرینی دەسپێکردنی شۆڕشی فەڵەستین و رایگەیاند کە، ئه‌وه‌ى ئێمه به یه‌كتر ده‌گه‌یه‌نێت سنوورى هاوبه‌ش نییه، به‌ڵام ئامانجێكى گه‌وره هه‌یه كه فه‌له‌ستین و گه‌لى كورد ده‌گه‌یه‌نێته یه‌كتر، ئه‌ویش خه‌بات و به‌رخودان و مه‌زلوومیه‌ته.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31-ى دیسه‌مبه‌رى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى) ، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یادى یۆبیلى زێڕ‌ینى ده‌سپێكردنى شۆڕشى فه‌له‌ستینیدا كرد، كه به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و پارێزگارى هه‌ولێر و چه‌ند كونسوڵێكى وڵاتانى عه‌ره‌بى و بیانى و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى ڕه‌وه‌ندى فه‌له‌ستینى، له كونسوڵخانه‌ى گشتیى فه‌له‌ستین له هه‌ولێر ساز كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پاش ئه‌وه‌ى یادگاریى ئه‌م بۆنه‌یه پێشكه‌ش سه‌رۆكوه‌زیران و میوانان كرا، له گوته‌یه‌كدا كونسوڵى گشتیى فه‌له‌ستین له هه‌رێمى كوردستان (نه‌زمى حزوورى) ، خۆشحاڵیى خۆى به به‌شداریى (نێچیرڤان بارزانى) له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نیشان دا و باسى له خه‌بات و تێكۆشانى په‌نجا ساڵه‌ى گه‌لى فه‌له‌ستین و ده‌سپێكردنى شۆڕشى فه‌له‌ستینى و پشتگیریى سه‌رۆكى خوالێخۆشبوو‌ى فه‌له‌ستین (یاسر عه‌ره‌فات) له پرسى كورد كرد. هه‌روه‌ها رۆشنای خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌له‌ستین بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت و ستاییشى خۆى بۆ دۆستایه‌تى و هاوسۆزیى گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دۆز و گه‌لى فه‌له‌ستیندا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى) له گوته‌یه‌كدا به‌م بۆنه‌یه‌وه گوتى: "شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه كه ئه‌مڕۆ لێره به‌شدار ده‌بین بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ى یۆبیلى زێڕ‌ینى ده‌سپێكردنى شۆڕشى فه‌له‌ستین. په‌نجا ساڵى خه‌بات و به‌رخودان و په‌نجا ساڵى به‌رده‌وامى بۆ گه‌یشتن به‌و مافانه‌ى كه خه‌ڵكى فه‌له‌ستین له‌پێناویدا شه‌هید و قوربانییان داوه. ئه‌وه‌ى ئێمه به یه‌كتر ده‌گه‌یه‌نێت سنوورى هاوبه‌ش نییه، به‌ڵام ئامانجێكى گه‌وره هه‌یه كه فه‌له‌ستین و گه‌لى كورد ده‌گه‌یه‌نێته یه‌كتر، ئه‌ویش خه‌بات و به‌رخودان و مه‌زلوومیه‌ته".
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى: "هیوادارین گه‌لى فه‌له‌ستین بگاته ئه‌و ئاواتانه‌ى خه‌باتى بۆ كردووه و له‌پێناویدا قوربانى داوه، هه‌روه‌ها هیوادارین ڕۆژێك ببینه شاهیدى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى كه بتوانێت ئاشتیانه له ناوخۆى و له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا بژیت، دڵنیاشین ئه‌مه دێته دى. خۆشحاڵین كه ڕه‌وه‌ندى فه‌له‌ستینى لێره ده‌بینین. ئه‌وان لێره له ماڵى خۆیانن، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌موكوڕییه‌كیشمان هه‌بێت، داواى لێبوردن ده‌كه‌ین، چونكه بارودۆخه‌كه وه‌ك پێویست له‌بار نییه".
(نێچیرڤان بارزانى) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه یادى جه‌نابى سه‌رۆك (یاسر عه‌ره‌فات) به‌رز ده‌نرخێنین و خه‌بات و تێكۆشانى به‌ڕێزیان له‌پێناو پرسى فه‌له‌ستیندا و پشتگیری‌یان له پرسى كورد هه‌میشه له دڵ و مێشكى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا سڵاو بۆ سه‌رۆك (ئه‌بوو مازن) و هه‌موو گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌نێرین و پێیان ده‌ڵێین كورد پشتگیرى له بزووتنه‌وه‌ى فه‌له‌ستینى ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت ئه‌م میلله‌ته له چوارچێوه‌ى مافى چاره‌نووسدا بگاته ئامانجه‌كانى".
له كۆتاییى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتیى فه‌له‌ستین له هه‌رێمى كوردستان، پێكه‌وه مه‌شخه‌ڵى یادى په‌نجا ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى فه‌له‌ستینییان داگیرساند.




