٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە گوێڕ دوو ئۆتۆمبێلی داعشی بە رۆكێتی میلان تێك شكاندن.. 10 تیرۆریست كوژران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور _گوێڕ دەڵێت، ئەمڕۆ پێشمەرگە دوو ئۆتۆمبێلی بە رۆكێتی میلان تێك شاكاندن و لە ئێستایشدا پێشمەرگە گەییشتوونەتە سەر رووباری مووسڵ.

جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور _گوێڕ (ئاراس حەسۆ میرخان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆ هێزی پێشمەرگە لە چوار قۆڵەوە هێرشی بۆ سەر تیرۆریستانی  داعش دەست پێ كرد و توانییان هەر یەك لە گوندەكانی (تویزاتی سەروو و خواروو)، (تەل شەعیر) و (سوڵتان عەبدوڵڵا) ئازاد بكەن و لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە گەییشتوونەتە سەر رووباری مووسڵ.

(ئاراس حەسۆ میرخان) گوتیشی، داعش دوو ئۆتۆمبێلی هێنا بۆ ئەوەی بە هێزی پێشمەرگەیاندا بتەقێنێتەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە هەر زوو هەردوو ئۆتۆمبێلەكانی بە رۆکێتی میلان تەقاندنەوە.
ڕوونیشی كردەوە، تەرمی زیاتر لە 10 تیرۆریستی داعش لە دەستی پێشمەرگەدان و ژمارەیەك كوژراوی دیكەیشیان هەن.
جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخمور _گوێڕ راشیگەیاند، ئەو ناوچانەی ئازادكراون كوردستانی نین و نزیك لە ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای مووسڵ.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا شەڕ وەستاوە و تەنیا تەقە هەیە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار