٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور.. پێشمەرگە چوار گوندی دیكەی رزگار كردن.. ژمارەیەك ئۆتۆمبێل بە تیرۆریستان جێ هێڵدران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- عەقید روكن (سەلیم سوورچی) لە هێزی پشتیوانیی یەك لە میحوەری مەخموور رایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە سنووری مەخموور چوار گوندیان لە تیرۆریستانی داعش پاك كردنەوە.

عەقید روكن (سەلیم سوورچی) لە هێزی پشتیوانیی یەك لە میحوەری مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشمەرگە هێرشیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش دەست پێ كرد و توانییان لە میحوەری مەخموور-گوێڕ، هەر چوار گوندی (تەل شەعیر)، (سوڵتان عەبدوڵڵا)، (دویزادی سەروو) و (دویزادی خواروو) بە تەواوی لە تیرۆریستانی داعش بكەنەوە.
(سەلیم سوورچی) گوتیشی، ئێستا شەڕ كۆتایی پێ هاتووە و پێشمەرگە گورزێكی گورچكبڕی لە تیرۆریستان وەشاند و داعش كوژراوێكی زۆری هەیە، پێشمەرگەیش ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی داعشی دەست بەسەردا گرتوون.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار