٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبانی.. پێشمەرگە و شەڕڤانان لە رۆژهەڵاتەوە پێشڕەوییان كرد.. شەش تەرمی داعش جێ ماون

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی عەمید (شەوكەت مزووری) رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشمەرگە و شەڕڤانان لە رۆژهەڵاتی كۆبانی پێشڕەوییان كرد و شەش تەرمی تیرۆریستان كەوتنە دەست هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانانەوە.

ماوەی دوو رۆژە هیچ شەڕێكی قورس ڕووی نەداوە و تەنیا جارجار یەكتری بۆردوومان دەكەن و ئەمڕۆیش هێزی پێشمەرگە لە قۆڵی رۆژهەڵاتەوە هێرشیان كرد و دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر چەك وتەقەمەنیدا گرت و تەرمی شەش تیرۆریستیش كەوتوونەتە دەست ئەوان.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی عەمید (شەوكەت مزووری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ماوەی دوو رۆژە هیچ شەڕێكی قورس لە كۆبانی ڕووی نەداوە و تەنیا ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی كۆبانی داعش هاوەنی هاوویشتن، بەڵام پێشمەرگە وەڵامیان دانەوە و جگە لەوەی پێشڕەوییان كرد، توانییان دەست بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنیی داعشدا بگرن.

ئەو فەرماندەیە ڕوونیشی كردەوە، شەش تەرمی تیرۆریستانی داعش كەوتوونەتە دەست شەڕڤانان و هێزی پێشمەرگە.
زیاتر گوتی، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان سێ جار مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كردن، بەڵام زیانەكان نەزانراون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار