٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. ژمارەیەك كامێرای چاودێری لە شەقام و شوێنە گشتییەكان دادەنرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی لە هەولێر بڕیار درا كە 5 هەزار كامێرای چاودێری لە شاری هەولێر دابنرێت، كۆمپانیایەك رایدەگەیەنێت كە بەنیازن ژمارەیەكی زۆر كامێرای چاودێری لە شاری سلێمانی جێگیر بكەن و ئەم پرۆسەیەیش هاندەر دەبێت بۆ چاودێریكردنی زیاتری بارودۆخی شار.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی گرووپی كۆمپانیای (باڤیان) كە بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رەوانە كراوە،   كۆمپانیاكە ئاشكرای كردووە كە بەنیازن ژمارەیەكی زۆری كامێرای چاودێری بۆ زۆرێك لە شەقام و شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی دابنێن.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، "ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لەو پڕۆژە گرینگانەی لە زۆربەی شارەكانی وڵاتانی ئەورووپادا پێڕۆ دەكرێت، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا شاری سلێمانی لەلایەن ئەو كامێرانەوە سەقامگیر و هێمنتر دەبێت".
كۆمپانیایەكە ئاشكرایشی كردووە كە، بە سیستمێكی پڕۆفیشناڵ بە پشتبەستن بە نوێترین داهێنانەكانی تەكنەلۆژیا، ئەو كامێرایانە جێگیر دەكرێن و بە سەنتەرێكی چاودێرییەوە دەبەسترێنەوە.
لە ماوەی رابردوودایشدا پۆلیس و ئاساییشی هەولێر دانانی 5 هەزار كامێرای چاودێرییان بۆ شاری هەولێر راگەیاند كە بەو هۆیەوە چاودێریی شەقام و شوێنە گشتییەكان دەكرێت.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار